ئەلازغ
کەمال بورکای، سەرۆکی پارتی ماف و ئازادییەکانHAK-PAR، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا دوایین بۆچوونی خۆی خستەڕوو، بورکای پێیباشە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK پێویستە ھێزەکانی لەناو تورکیا بکشێنێتەوەودەوڵەتیش ھەنگاوی دیکە بنێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
بورکای بۆ AA گوتی " بزووتنەوەی سیاسی کورد لەتورکیا تاکڕەنگ نییە ، حیزبی دیکەی سیاسی رێپێدراوورێپێنەدراویش ھەن. چارەسەرکردنی کێشەی کورد پێویستی بە کۆبوونەوەی گشت لایەنەکانە.مانەوەی کێشەی کورد بە ھەڵواسراوی بۆ ماوەی سەد ساڵ چارەسەری کێشەکەی قوڵتر کردەوە، ھەنگاوی چارەسەرکردنی کێشەی کورد مایەی خۆشحاڵییە ، بەڵام یەک ھەنگاو مانای ئاشتی نابەخشێ".
سەرۆکی پارتی ماف و ئازادییەکانHAK-PAR تێڕوانینی سیاسی خۆی بەو جۆرە خستەڕوو " پێدانی مافی کوردو ئاشتبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵک کێشەکە چارەسەر دەکات .ئەمەش پێویستی بە دەستوورێکی نوێ و دیموکرات ھەیە بۆ تورکیا، ئێستا بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆوە ببینێ پەکەکە پێویستە ھێزەکانی بکشێنێتەوەو حوکمەتی تورکیاش ھەنگاوی دیکە بنێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەمە سیاسەتێکی دروست و ئاشتیخوازانەیە".