له‌نده‌ن
له شانشینی یه‌كگرتوو خۆپیشاندان له دژی په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان رێكخرا.
شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێسی دووه‌م، دوێنێ چاودێری كردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكوومه‌تی نوێی كرد، له‌و كاته‌شدا سه‌دان كه‌س كه زۆربه‌یان خوێندكاربوون له مه‌یدانی ترافاڵگهری به‌ناوبانگی له‌نده‌نی پایته‌خت خۆپیشاندانیان رێكخست.
خۆپیشانده‌ران، به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی "نه‌خێر بۆ بڕینی خه‌رجیه‌كان"، "پارێزگاران دوور بخه‌نه‌وه"، "خه‌رجیه‌كان له‌سه‌ر پارێزگاره‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه" له ترافاڵگهرهوه به‌ره‌و شه‌قامی دۆوین رێپێوانیان ساز كرد كه بارەگای سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی لێیه.
خۆپیشانده‌ران بۆ ماوه‌یه‌ك له نزیك بینای سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران مانه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا گرژی له‌نێوان پۆلیس و هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران دروست بوو. پاشان خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م بینای سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانه‌وه به‌ره‌و بینای په‌رله‌مان رۆیشتن و هوتافی "نه‌خێر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان بۆ پێنج ساڵی دیكه" و "به‌ره‌نگاری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان ببنه‌وه"یان ده‌وته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆپیشاندانه‌وه دوو گرووپ به‌ناوه‌كانی "ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان" و "كه‌مپینی نه‌ته‌وه‌یی له‌دژی مووچە و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان"رێكخرا كه زیاتر له چوار سه‌عاتی خایاند و سه‌دان كه‌س به‌شداریان تێدا كرد.
به‌درێژایی ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه حكوومه‌تی نوێی به‌ریتانیا "سیستمی ته‌ندروستی ده‌كاته تایبه‌ت"، ""خه‌رجیه‌كانی زانكۆ زیاد ده‌كات ، "رێگری ده‌كات له رێكخستنی مانگرتن"، "كۆچبه‌ران ده‌كاته قوربانی" و "ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئیستا له بواری یه‌كه‌ی نیشته‌جێبووندا هه‌یه خراپتری ده‌كات".
به‌درێژایی ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كه، پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵی گرته‌به‌ر، هاوكات به‌هۆی دروستبوونی گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس شێ كه‌س ده‌ستگیركران.
له میانی وتارێكیدا كه دوێنێ له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، شاژنی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌ت له قۆناغی نوێ‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری ئابووری بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رچاوه‌کانی دارایی حكوومه‌ت كۆنترۆڵ ده‌كات و كورتهێنانی بوودجه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌و حكوومه‌ته هاوپه‌یمانیه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ی 2010 دروست بوو، تیایدا پارتی پارێزگاران به‌درێژایی پێنج ساڵ هاوبه‌شێکی گه‌وره‌ی بوو، كه به‌مه‌به‌ستی باشكردنی دۆخی ئابووری به‌ریتانیا له زۆر بواردا سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی په‌یڕه‌و كرد.
له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ی حەوتی ئەم مانگە پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی ده‌یڤید كامیرۆن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و به ته‌نیا حكوومه‌تی پێکهێنا.