ھەولێر
وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق دكتۆر ئیبراهیم بهحرولعلوم دەڵێ عێراق ساڵانە ٩ ملیار دۆلار لە غازی سووتێنراو بەھەدەر دەدات و کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداش ملیارەھا دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.
بەحرولعلوم لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێ گفتوگۆی جیددی لەنێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەند بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و غاز نییە و پێشیوایە لە ھەردوولا چەند کەسێک ھەن نایانەوێ رێککەوتن و تەوافوق ھەبێ و کار بۆ ئاڵۆزترکردنی کێشەکان دەکەن.
بەحرولعلوم گوتی: "سپاردنی کێشەکان بە کات رێگەی دروست نییە، دەبێ گفتوگۆیەکی جیددی بۆ چارەسەرکردن ئەو کێشانەی كه ماوهی حەوت ساڵە ھەیە، ههبێ، ھەرچەند لە چارەسەرکردن کێشەکە دوابکەوین ئاڵۆزتر دەبێ و زۆر دەرفەتمان لە بونیادنانەوەی عێراق لە کیس دەچێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.