ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمرۆ ٦ی کانوونی یەکەم نھۆمی کۆتایی و نھۆمی ژێر نھۆمی کۆتایی باڵەخانەی ھەرێمی پەرلەمانی کوردستان ئاگری گرت.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ھەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
بەپێی زانیاری پۆلیسێکی بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بۆ AA دوا، ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێ ھۆکاری ئاگربەربوون لە باڵەخانەی پەرلەمان شۆرتێکی کارەبا بێ.
تا ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن و ئاگرەکەش کۆنترۆڵ نەکراوە.