سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ماسیمۆ ماڕۆت كرد.
بهپێی ههواڵی ماڵپهری رهسمیی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق باسی له چالاكییە سیاسییەكانی خۆی لە هەرێمی كوردستان ئاگادار كردەوە و كورتەیەكیشی لەبارەی سیاسەتەكانی حكوومەتی نوێی ئیتاڵیا خستەڕوو، هاوكات هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیا بهرهوپێشچوونی زیاتر بەخۆوە ببینێ.
بهپێی ههمان سهرچاوه، باڵیۆزی ئیتاڵیا ئەوەی بۆ بارزانی ئاشكرا كردوه كە سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ هاندانی زیاتری كۆمپانیاكانی ئیتالیا بۆ سەرمایەگوزاری لە كوردستان و هەروەها سەردانی شاندێكی حكوومەتی تازەی ئیتالیا بۆ هەرێمی كوردستان.
لەبەرانبەردا سەرۆكی ههرێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئیتالیا لە گشت بوارەكاندا دهربریوه.
هەر لەم دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا.
سەبارەت بە گرژییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایش باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق هێمای بەوەدا كە وڵاتەكەی خوازیارە سەقامگیری لە عێراقدا هەبێت و كار بە پێوەرەكانی دیموكراسی بكرێت و بۆچوون و تێبینییەكانی هەموو لایەكیش لای دەوڵەتی ئیتالیا بایەخی خۆی هەیە.
لهوبارهوه بارزانی ئئاماژهی بهوهدا كە ماوەی 11 ساڵە هەرێمی كوردستان یارمەتیی پڕۆسەی سیاسی و سهقامگیریی عێراقو بەڵام دەستەڵاتدارانی بەغدا نایانەوێ پابەندی دەستوور بن و گوتی: " دەسەڵاتدارانی بەغدا دەیانەوێ هەرێم پاشكۆی ئەوان بێت و لە عێراقیشدا شەریك نەبێت. ئێمە بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین دوای ئەو هەموو خەبات و قوربانیدان و نەهامەتییە پاشكۆی ئەوان بین. ئەگەر دەستەڵاتدارانی بەغدا هەر بەردەوام بن لە پێشێلكردنی دەستوور و پشتگوێخستنی بنەماكانی شەراكەت و تەوافوق، ئێمە ناچارین بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدادا بچینەوە و ئەوە مافێكە دەستوور بە ئێمەی داوە".
بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە دەستووری عێراق ڕێگە لە خۆسەپاندن دەگرێت و پابەندبوون بە دەستوور دەبێتە هۆی لاوازبوونی عەقلییەتی نكۆلیكار، بۆیەشە دەسەڵاتدارانی بەغدا لەو دەستوورە پەشیمان بوونەتەوە.