ھەولێر
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە وەکو کۆمەڵی ئیسلامی پێمانباشە و داواکارین لە زووترین کاتدا حکومەت پێکبێ و پەلەبکرێ لە پێکھێنانی، کۆمەڵی ئیسلامی لە قەبارەی خۆی زیاتر، داکۆکیی لە پەلەکردن لە پێکھێنانی کابینەی ھەشتەم کردووە.
عەبدولمەجید گوتیشی: "حکومەتی کار بەرێکەری ھەرێم تووشی کۆمەڵێ قەیران بووە، لەوانە قەیرانی سیاسی و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و کێشەی دارایی و موچە و بودجە و راوەستانی پرۆژەکان، ھەروەھا قەیرانی حوکمڕانی و دەرکردنی یاسا و پەسەندکردنی پرۆژە لە لایەن پەرلەمانەوە. هەروەها نەتوانینی پەرلەمان لە چاودێریکردنی حکومەتدا."
ئەو قسانەی ئەو بەرپرسەی کۆمەڵ لەکاتێکدایە لایەنەکان بەتایبەت ھەرسێ لایەنە سەرەکییەکە کە کێشەی بەردەم پێکھێنانی کابینەی نوێن پ.د.ک و گۆڕان و ی.ن.ک بە بەردەوامی یەکتر بە ھۆکاری دواخستنی کابینەی ھەشتەم تۆمەتبار دەکەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.