واشینگتۆن
دوای تێپه‌ڕینی سێ ساڵ به‌سه‌ر دانوسانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستیندا به خانه‌خوێی جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و له ناو بینای وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا هه‌ردوو وه‌فدی دانوسانی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلی له خوانێكی به‌ربانگدا له‌گه‌ڵ یه‌كدا كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تزیپی لیڤنی وه‌زیری داد‌و ئیزاك مۆڵچۆ ڕاوێژكاری بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له وه‌فدی ئیسرائیلی و سهعیب ئهرهكات گه‌وره راوێژكاری فه‌ڵه‌ستینی و محه‌مه‌د ستایهخ راوێژكاری مه‌حمو عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له‌وه فدی فه‌ڵه‌ستینی ئاماده‌ی بوون و وه‌فدی ئه‌مریكی پێكهاتبوون له جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌روه‌ی ئه‌مریكی و مارتین ئیندیك نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وفیلیپ گۆردۆن ی لێپرسراوی ژووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆشكی سپی و چه‌ند به‌رپرسێكی تر .
له‌سه‌ره‌تادا جۆن كێری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زۆر خۆشحاڵن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له واشنتۆن ئه‌نجام ده‌درێت و راشیگه‌یاند كه ئه‌مه كاتێكی زۆر زۆر گرنگه بۆ ئێمه و وه‌ك ووته‌یه‌كی گاڵته ئامێزیش رایگه‌یاند كه‌ئه‌و هیچ شتێكی وه‌های نیه بۆ باس كردن .
كێری به جیا له گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌فدی دانوسانكاری ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینی كۆبۆوه . هه‌ردوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له لیڤنی و كێری و ئهركات له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵیان ئه‌نجامدا.بڕیاریشه له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بدرێت .