مەزاری شەریف
لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە شارۆچكەی ئەلماری سەر بە شاری فەریاب كە دەكەوێتە باكووری ئەفغانستان 19 كەس گیانیان لە دەستدا.
قایمقامی شارۆچكەی ئەلمار محەمەد ساڵح ساڵح بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند خۆكوژێك لەرێیی بۆمبی پشتبێنییەوە خۆی بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ھێزەكانی ئاسایشی ئەفغانستان تەقاندووەتەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا 19 كەس گیانیان لە دەستدا كە پێنج لەوانە كارمەندی ئاسایش بوون. بە گوتەی ساڵح خۆكوژەكە كەسێكی بە تەمەن بووە. ھاوكات ئاماژەی بەوەش دا كە تائێستا ھیچ گرووپێك بەرپرسیارێتی ھێرشەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
ئاشكراشی كرد لە تەقینەوەكەدا 33 كەس برینداربوون و بریندارەكان بە پەلە گواستراونەتە نەخۆشخانەوە. ناوبراو باس لەوە دەكات كە چەكدارانی تاڵیبان لەبەرامبەر ھێزەكانی ئەفغانستاندا شكستیان خواردووە و بۆیە ھێرشی لەو جۆرە ئەنجام دەدەن پێشی وایە تاڵیبان ھێزی نەماوە و ئێستا ئەو توانایەی نییە رووبەڕووی ھێزەكانی ئاسایش ببێتەوە.