İdris Okuducu,Ramal Abdullah Mahmood
19 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2019
به‌غدا – AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه گوایه ئێران گوشاری له سه‌ركرده سیاسییه شیعه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی بهێنن به بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق.
وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه و وه‌زیری پێشووی دارایی له حكوومه‌تی عێراق، هۆشیار زێباری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه گوایه ئێران گوشاری له سه‌ركرده سیاسییه شیعه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق بكشێنه‌وه.
زێباری هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه عێراق له قۆناغی داهاتوودا دووچاری كێشه‌ی سیاسیی جددی ده‌بێته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی كه سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراقه و زۆرینه‌ی شیعه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته سیاسییه عێراقیانه‌ی نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان هه‌یه و له ئێرانه‌وه نزیكن به‌توندی دژی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه.
گرووپه چه‌كداره‌كان له سه‌روویانه‌وه عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی كه وه‌ك باڵی "رادیكاڵ"ی حه‌شدی شه‌عبی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه له ئه‌گه‌ری كۆتایی نه‌هاتن به بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر چه‌ك.
فه‌رمانده‌ی لیواكانی به‌در كه به‌شێكه له حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، هادی عامری كه هاوپهیمانیيهتيهكهی له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عێراق براوه‌ی دووه‌م بوو، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هیچ پاساوێكی ره‌وا نییه له پرۆسه‌یه‌كی ئاوا له عێراقدا سه‌ربازانی ئه‌مریكی به‌مجۆره خۆیان ده‌ربخه‌ن.