ڤیەننا
دانوستانەكانی دۆسیەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و پێنج ئەندامە ھەمیشەییەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا ناسراو بە پێنج کۆ یەک لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بە رێكکەوتنی لایەنەكان كۆتایی پێھات.
دیپلۆماتكارێكی رۆژئاوایی بە ئاژانسی ئاسۆشید پرێسی راگەیاند، "دوای رەواندنەوەی دواین بەربەستەكانی بەردەم دانوستانەكان لایەنەكان گەیشتنە رێككەوتن".
ئێران رەزامەندی نیشان داوە لەسەر ئەوەی چاودێرانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پشكنینی دامەزراوەکانی سەربازی سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.
لە چوارچێوەی رێکكەوتنەكەدا ئێران مافی ئەوەی ھەیە لێكۆڵینەوە لەو داواكارییانە بكات كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لێی دەكرێت سەبارەت بە چوونی چاودێران بۆ نێو دامەزراوەکانی سەربازی.
بڕیارە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لایەنەكان وردەكاری زیاتر لەسەر رێككەوتنەكە بخەنەڕوو.