تاران
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف دەڵێ "بۆ ناوچەکە و ھەموو جیھان گەورەترین ھەڕەشە رژێمی زایۆنیزمە."
زەریف لەبارەی ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئیسرائیلیش بەشداریی دانوستانەکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەبێ، رایگەیاند "ئێمە بەشداری لە ھیچ کۆبوونەوەیەک ناکەین کە داگیرکەرانی قودسیش بەشداری تێدا بکەن."
زەریف گوتیشی "ئەرکی ھێزە جیھانییەکان ئەوەیە ناوچەکە لە چەکی کۆکوژ خاوێن بکەنەوە نەک فشار بخەنە سەر ئێران. لە حاڵی حازردا تاقە کۆسپ لە پێش ئێمە رژێمی داگیرکەری زایۆنیزمە کە خاوەن چەکی ئەتۆمییە. ئەم بارودۆخە بۆ ھەموو ناوچەکە مەترسیدارە و سەرچاوەی قەیرانە."