كه‌ركوك (AA)
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له‌كه‌ركوك (شیخ عه‌بدلڕه‌حمان ئه‌لعاسی) بۆ( AA) به‌ڕاشكاویی گوتی " باهه‌موو كه‌س بزانیَ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پیكهاته‌ی عه‌ره‌بدا دیَت له‌كه‌ركوك، سنوری ئۆقره‌گرتنی تێپهڕاندووهو بووه‌ته هۆی په‌كخستنی به‌ره‌وپیشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و پاراستنی یه‌كڕیزیی".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك ره‌خنه‌ی گرت له‌به‌رپرسانی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) و به‌رپرسیارێتی زۆری خسته ئه‌ستۆی ئه‌وان له‌خراپبوونی ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك.
شێخ عهلدولڕهحمان بانگهوازیكرد لهعهرهبهكانی كه‌ركوك تا رۆژی 26/8/2013 كۆببنه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له گردبوونه‌وه‌یه‌كی عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای كه‌ركوك " به مه‌به‌ستی وه‌فاداریی بۆ خوینی برا شه‌هیده‌كانمان و ریَككهوتن له‌سه‌ر ههڵویَستیَكی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی".
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ریی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌بایه‌خی قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجمه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی كه‌ركوكی كه‌مكرده‌وه‌و گوتی " ئه‌و قسه‌و تۆمه‌تانه شتێكی تازه نییه‌و پێی سه‌رسام نین".
عه‌سكه‌ریی بێجگه له‌پۆسته ئیدارییه‌كه‌ی، یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان بۆ (AA)
گوتی " ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی كه‌ركوك كه ئاراسته‌ی یه‌كێتی و ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌یكات، شتیَكی تازه نییه‌و ئه‌وان به‌وجۆره تۆمه‌تانه ناسراون كه دژایه‌تی ههرپیَشكهوتنیَك ده‌كه‌ن له كه‌ركوك هاتبێته ئاراوه، لیژنه‌ی ئه‌منی پاریزگای كه‌ركوك كه پارێزگار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، نوینه‌رانی سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانی كه‌ركوك و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تێیدایه‌و موڵكی یه‌ك لایه‌ن نییه" .
ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له‌سه‌ره‌تای سالی 2009دامه‌زراوه‌و جیَگری پاریزگاری كه‌ركوك و پینج ئه‌ندامی كوتله‌ی عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا، ئه‌ندامن تییدا ، بهویهش ئه‌نجومه‌نه‌كه بهنویَنهری سه‌ره‌كی عه‌ره‌به‌كان دادهنریَ له‌پارێزگای كه‌ركوكدا.