بەرلین
راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا کۆسۆڤۆییەکەیدا، ئاماژەی بەوە دا کە پرۆگرامی ئامادەکراوی بانکی ناوەندی ئەورووپی و یەکێتیی ئەورووپا و سندووقی نەختی نێودەوڵەتی ئەمشەو سەعات ٢٤:٠٠ تەواو دەبێت و ئاشکراشی کرد کە ٣ لە قەرزپێدەرانی یۆنان داواکاری جیاجیایان پێشکەش ئەو وڵاتە کردووە.
مێرکل ئاماژەی بەوە دا کە دەرگای یەکێتیی ئەورووپا کراوەیە بۆ دانوستان لەگەڵ یۆنان و ئاشکراشی کرد کە سەرەڕای ئەوەی ئەمشەو وادەی دانەوەی قەرزەکانی سەری کە بریتییە لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ تەواو دەبێت بەڵام هاوکات یەکێتییەکە ئامادەی بەردەوامی گفتوگۆکانێتی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.
ئەمشەو دەبێت یۆنان یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار رادەستی سندووقی نەختی نێودەوڵەتی بکات، ئەگینا لە ناوچەی یۆرۆ دەکرێتە دەرەوە، هەچی وەزیری دارایی یۆنانیشە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر تا شەو رێککەوتن ئەنجام نەدرێت، ئەوان قەرزەکانیان نادەنەوە.