ئەنقەرە
جێگری سەرۆک وه‌زیرانی تورکیا (بولانت ئارینچ) هه‌ڵوێستی حكومه‌تی روونكرده‌وه له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگا ده‌رحه‌ق بهتێوهگلاوانی پرسی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و گوتی
" پێمانخۆش نییه كه‌س دەستبەسەر بکرێ و راپێچکرێنە گرتووخانه‌كانه‌وه، بەڵام یاسا سەروەرە و ناچارین رێز لە بڕبارەکانی بگرین".
ئارینچ وه‌كو نیشاندانی هه‌موو جۆره خۆ دوورگرتنێك له‌ده‌ستتێوه‌ردانی بڕیاره‌كانی دادگا رایگه‌یاند: ئه‌وانیش وه‌كو خه‌ڵكی ئاسایی گوێبیستی سزادانی تۆمهتبارو تێوهگلاوهكان بوون " ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌مان له‌سه‌ره هیوای چاكبوونیان بۆ بخوازین نه‌ك هیچی دیكه"
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ھەروەھا وتی "بێ‌تاوان ھەبوو، سزادراو ھەبوو، قەدەغەکردنی سه‌فه‌ری دەرەوەی وڵات ھەبوو. لەبەر ئاماده نەبوونی تۆمه‌تباران لە تورکیا دواخستن ھەبوو. بڕیاری دەستگیرکردن لەسەر ھەندێک لە ئامادەنەبووان دەرکرا. ئەو بڕیارەش کە دەرچووە بڕیاری دادگایە، بڕیارێکی دەرنەچووە لە چوارچێوەی دەستووری وڵات. بڕیارەکانی دادگا پەیوەست نین بە بیروڕاو قسەکانی ئێمە، بەدڵمانبێ یا نا توانای گۆڕینی تاکە بڕیارێکیمان نییە".
رۆژی یه‌كشه‌ممه دادگا سزای به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا سه‌پاند تۆمه‌تبار كرابوون له‌پرسی ئه‌رگه‌نه‌كۆن.