Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout, Mohammed Hamood Ali Al Ragawi
12 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2026
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتن کە سزا بەسەر جوولەکە و ڕێکخراوە توندئاژۆەکانی ئیسرائیل بسەپێنن.
دوێنێ دووشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل کۆبوونەوە.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەی سزا بەسەر جوولەکە و ڕێکخراوە توندئاژۆەکانی ئیسرائیل بسەپێندرێت.
کایا کالاس ڕاشیگەیاندووە کە یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردەی بزووتنەوەی حەماسیش سەپاندووە، بێ ئەوەی ناویان ئاشکرا بکات.
ھاوکات وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، جەدعون ساعر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە کە بە توندی سەپاندنی سزا بەسەر ھاووڵاتییان و ڕێکخراوەکانی ئیسرائیل لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا، ڕەت دەکەنەوە.
جەدعون ساعر بانگەشەی ئەوەشی کردووە: "یەکێتیی ئەورووپا بە ھەڕەمەکی و بە مەبەستی سیاسی سزای بەسەر ھاووڵاتییان و ڕێکخراوەکانی ئیسرائیلدا سەپاندووە".