Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
نیویۆرك – AA
هه‌شت وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوایان له رووسیا کرد هاوكاری ئابووری و سه‌ربازی لە جوداخوازانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا ببڕێت.
به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، هۆڵه‌ندا، پۆڵه‌ندا، سوید، ئیتاڵیا، به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ر له تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی ئۆكراینا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج بۆ ئه‌وه راكێشراوه كه ئه‌و پێكدادانانه‌ی ماوه‌ی پێنج ساڵه رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینای گرتووەته‌وه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی و نیگه‌رانی ده‌ربڕدراوه له ره‌وشی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س كه پێویستییان به پاراستن و هاوكاری مرۆییه.
ئه‌و هه‌شت وڵاته داوا له رووسیا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ هاوكاری ئابووری و سه‌ربازی بۆ جوداخوازانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا ببڕێت. به‌پێویستیشی ده‌زانن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگاچاره‌ی ئاشتیانه لایه‌نه‌كان رێككه‌وتننامه‌ی مینسك جێبه‌جێ بكه‌ن.
توركیا پشتگیری سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا ده‌كات و دان به‌و به ناو ئیداره‌یه دانانێت كه جوداخوازان دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كریمیا له لایه‌ن رووسیاوه له ساڵی ٢٠١٤، له ناوچه‌ی دۆنباس رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا رایانگه‌یاند.