Bilal Kahyaoğlu
23 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2021
داكار – AA
مۆزه‌خانه‌ی شارستانییه‌تی ره‌شپێسته‌كان كه له داكار'ی پایته‌ختی سه‌نیگاله و دروستكردنی زیاتر له ٥٠ ساڵی خایاندووه، ئه‌و به‌رهه‌مانه نیشان ده‌دات كه گوزارشت له مێژوو، كولتوور و هونه‌ری ئه‌فریقا ده‌كه‌ن.
ناساندنی مۆزه‌خانه‌كه له ١٩٦٦ له سه‌رده‌می یه‌كه‌م سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته لیێۆپۆڵد سه‌دار سهنگغۆر بوو، بناغهكهیشی له سه‌رده‌می سێیه‌مین سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، عه‌بدوڵڵا واد داندرا و چین به بڕی ٣٥ ملیۆن دۆلار هاوكاری مۆزه‌خانه‌كه‌ی كرد و له ٢٠١٨ه‌دا كرایه‌وه.
ساڵانه خه‌ڵكانێكی زۆر روو ده‌كه‌نه مۆزه‌خانه‌كه. له مۆزه‌خانه‌كه‌دا به‌رهه‌مه جیاوازه‌كانی بواری پزیشكی، بیركاری و وێژه نمایش ده‌كرێن. له ناوه‌ڕاستی مۆزه‌خانه‌كه‌یدا په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی داری باوباب ده‌بیندرێت كه یه‌كێكه له هێماكانی سه‌نیگال.
هه‌روه‌ها وێنه‌ی ئه‌و ئهفریقانهیش له مۆزه‌خانه‌كه‌دا ده‌بیندرێت كه له بواری مێژوو، سیاسه‌ت، هونه‌ر و وه‌رزشدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراون و له هه‌ر كوێیه‌كی مۆزه‌خانه‌كه‌دا كولتووری ئه‌فریقا ده‌بیندرێت.