Abdullah Shukur
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
لە ویلایەتەکانی رۆژھەڵاتی ئەمریکا تاکو ئێستا پرۆسەی دەنگدان بەردەوامە و راگەیەندنەکانی ئەمریکاش ئەنجامە بەراییەکانی سێ ویلایەتیان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە ھەردوو ویلایەتی کنتاکی و ئیندیانا، پاڵێوراوی کۆمارییەکان دۆناڵد ترەمپ لە پێشەوەیە و لە ویلایەتی ڤێرمۆنیش پاڵێوراوی دیموکراتەکان ھیلاری کلینتۆن سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.
بەم پێیەش ترەمپ ١١ ئەندامی ئەنجوومەنی لە ویلایەتی ئیندیانا و ھەشت ئەندامی ئەنجوومەنیشی لە ویلایەتی کنتاکی بەدەستهێناوە. لە کاتێکدا کلینتۆن تەنھا سێ ئەندامی ئەنجوومەنی لە ویلایەتی ڤێرمۆنت بەدەستھێناوە.
ھەر پاڵێوڕاوێک بەمەبەستی ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەمریکا پێویستە ٢٧٠ نوێنەر لە کۆی ٥٣٨ نوێنەر لە ٥٠ ویلایەت بۆ خۆی مسۆگەر بکات.