Aynur Şeyma Asan, Yılmaz Öztürk
09 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2026
ھێلیکۆپتەریکی جەنگی جۆری "ئاپاچی" سەربە سوپای ئەمریکا لە نزیک گەرووی ھورمز، کەوتەخوارەوە.
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکا لە چەند سەرچاوەیەکی بڵاوی کردووەتەوە کە ھێلیکۆپتەرەکە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە نزیک گەرووی ھورمز کەوتووەتەخوارەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکان، دوو فڕۆکەوانی ھێلیکۆپتەرەکە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکە لە مردن ڕزگاریان بووە و سەلامەتن.
هەروەها ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، ھێشتا دیار نییە کە ئایا ھەلیکۆپتەرەکە بەھۆی تەقەی ھێزەکانی ئێران، کەوتووەتە خوارەوە یان بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکی کەوتووەتەخوارەوە.
ھاوکات سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕووداوەکەوە، ڕایگەیاندووە: "دوو فڕۆکەوانەکە زیانیان بەرنەکەوتووە و سەلامەتن".