مۆسكۆ
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئاژانسی (ئیتار تاس)ی روسی، فڕۆكه‌یه‌كی بۆینگ له جۆری 777 كه سه‌ر به هێلی ئاسمانیی مالیزیایه، به دووری 60 كیلۆمه‌تر له سنووری روسیا له خاكی ئوكرانیا كه‌وته‌خواره‌وه.
280 كه‌س له سه‌رنشینان تێیدا بوو لە گەڵ 15 كه‌س له كارمه‌ندانی فڕۆكه‌كه.
ئه‌وه‌ی كه زانراوه، فڕۆكه‌كه له گه‌شتی نێوان ئه‌مستردام و كوالالامپۆر، له به‌رزی 10 هه‌زار مه‌تر پێش گه‌یشتن به سنووری ئاسمانی روسیا كه‌وتووەته خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی روسیا، فڕۆكه مالیزییه‌كه له ناوچه‌ی پێكدادانی سوپای ئوكرانیا و لایه‌نگرانی روسیا كه‌وتووەته خواره‌وه.
له هه‌ندێ هه‌واڵ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه فڕۆكه‌كه به موشه‌ك کرابێتە ئامانج.