Sinan Doğan
22 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2026
لە کۆڵۆمبیا پاڵێوراوی ڕاستڕەو، ئابێلاردۆ دی لا ئێسپریێلا کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە پشتیوانی دەکرێت، له هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا سهركهوتنی بەدەستهێنا.
بەپێی ئەنجامە نافەڕمییەکانی سەرۆکایەتی كۆماری شارستانیی نیشتمانیی، سەدا ٩٩،٩١ی سندووقەکانی دەنگدان کراونەتەوە.
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا، پاڵێوراوی ڕاستڕەوی بزووتنەوەی پارێزەرانی نیشتمان ئێسپریێلا سەدا ٤٩،٦٥ی دەنگەکان و پاڵێوراوی چەپڕەوی هاوپەیمانی پەیمانی مێژوویی پارتی دەسەڵاتدار، ئیڤان سێپێدا سەدا ٤٨،٧٠ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.
بەپێی ئەنجامە نافەڕمییەکان، جیاوازیی نێوان هەردوو پاڵێوراوەکە لە ئاستی سەدا ٠،٣٠دا بووە و جیاوازیی دەنگەکانیش بە ٢٤٦ هەزار و ٣٥٥ دەنگ تۆمار کراوە.
ئێسپریێلا کە پاڵپشتیی تەواو و بێ مەرجی دۆناڵد ترەمپی ههبوو، بەپێی ئەنجامەکانی سەرۆکایەتی تۆماری شارستانیی نیشتمانیی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکەدا بەدەستهێنا.
ئابێلاردۆ دی لا ئێسپریێلا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکەدا ڕایگەیاند و، گوتی: "ئێمە دژی گوشارەکانی ژێر سێبەری چەک، هەوڵەکانی کڕینی دەنگەکان، پارتە نەریتییەکان، گەندەڵی و گەریلاکان سەرکەوتین. براوەی سەرەکی کۆڵۆمبیا بوو".