نزیکەی نۆ مانگە ئەو فڕۆکەخانەیە لەلایەن ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تەوقدراوەو سوپای سوریا ھەوڵیدەدا بیپارێزێ.
ئەمڕۆ دوو شەممە لەراگەیەندراوەیەکدا، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایانگەیاند: ھێزەکانیان بەتەواوی کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەکەیان کردووەو لەو شەڕەی ئەمڕۆدا نزیکەی٦٠ تانک کە ٤٥ یان تێکشکاون لەگەڵ ٢٥ ھەلیکۆپتەری تێکوپێکدراوی سوپای سوریا بەجێماون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو توانی وێنەی ڤیدیۆیی ئەو فڕۆکەخانەیە بگرێت لەدوای کۆنترۆڵکردنی لەلایەن ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاشکرایانکرد بەدرێژایی ماوەی تەوقدانی فڕۆکەخانەکە، نزیکەی ٣٠٠ کەس لەھەردوولایان کوژراون.
ئەبوھەمزە سەرکردەی ئەو ھێزەی تەوقی ئەوفڕۆکەخانەکەیان دابوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " لەدوای دەستگرتن بەسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی حەڵەب، خەڵکی ناوچەکە بۆ تاوێکیشبێ نیگەرانیەکانیان ڕەویوەیتەوە"