Mahmut Geldi
10 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2026
سوپای کوێت ئاماژهی بهوه كرد کە بەهۆی هێرشکردنە سەر وڵاتەکە، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی کەوتوونەتەکار.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەڕمی سوپای کوێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییمان لە ئێستادا هەوڵ دەدەن ڕێگریی لەو هێرشە بکەن کە کراوەتە سەر کایەی ئاسمانیی وڵاتەکە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاری ورد لە بارهی سەرچاوە یان جۆری هێرشەکان بڵاونەکراوەتەوە، بهڵام داوا لە هاووڵاتیان کراوە پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەکان بن.