ئیسلام ئاباد
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران ناسراو بە ئیرنا بڵاویکردەوە کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکداداندا لەسەر سنوری نێوان پاکستان و ئێران، ١٤ سەربازی ئێرانی کوژران و ٥ ی دیکەش برینداربوون.
بە پێی ھەواڵەکەی ئاژانسی ئیرنا شەڕەکە لە نێوان گروپێکی چەکداری لە ناوچەی ساراڤانی باشوری ڕۆژھەڵاتی ئێراندا ڕوویداوە کە گومان دەکرێ سەر بە گروپەکانی ماددەی ھۆشبەر بن.
ناوچەی بەلوجستان کە نزیکی شوێنی شەر و پێکدادانەکەیە، بەناوچەی ناردنی ماددە ھۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ ئەوروپا دەناسرێت.
ھاوکات لە ھەمان ناوچەدا ھەندێ جار شەڕ و پێکدادانی مەزھەبیش درووستبوون.