ئیسلامئاباد
لە گوندێکی ھەرێمی پیشاوەر لەپاکستان لەکاتی دابەشکردنی دەرزی ڤاکسینی منداڵان، ھێرشکرایە سەر ئاپۆڕای خەڵک و بە پێ زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم شەش پۆلیس کوژران.
سەرچاوەکان رایانگەیاند: چەند کەسێ بەبۆمب ھێرشیانکردە سەر ئەو ھێزانەی پۆلیس کە ئاسایشی تیمی دابەشکەری ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵیان دەپاراست، لەئاکامدا بە ھۆیەوە شەش پۆلیس کوژران و ٨ ی دیکە برینداربوون.
ھێشتا ھیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو ھێرشەی بە ئەستو نەگرتووە.