کەرکوک
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک (عەمید سەرحەد قادر) ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکدا دوێنی شەو چوار ئەندامی سەر بەگروپی تیرۆریستیی قاعیدە کوژران، لەنێویاندا بەرپرسی ناحیەی رەشادی قاعیدە (سەڵاح سەلەوی) تێدابوو".
عەمید سەرحەد روونیکردەوە ئەو چوار کەسە بە بۆمبی خۆیان کوژراون کە بەنیازبوون بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەک دایبنێنەوە.
بەگوێرەی قسەکانی سەرحەد، سەڵاح سەلەوی بەرپرسیارو داڕێژەری چەند کردەیەوەیەکی تیرۆریستییە لەناوچەی رەشادو داواکراوی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی پارێزگای کەرکوک بووە.
ناحیەی رەشاد ٣٥ کیلۆمەتر لەخوارووی خۆرئاوای شاری کەرکووکەوەیە.