مەقادیشو
لەچێشتخانەیەکی شاری بەلەدڤان لەناوەڕاستی وڵاتی سۆماڵ، خۆکوژێک خۆی تەقاندەوەو لەئاکامدا ٢٥ کەس کوژران وزیاتر لە ٢٠ ی دیکە بریندار بوون.
چوار کەس لەنێو کوژراوەکان کارمەندی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەو وڵاتەن و ئەوانی دیکە خەڵکانی مەدەنی بوون.
ھێزە ئاسایشپارێزەکانی سۆماڵ رایانگەیاندووە بەوردی بەشوێن ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەدا دەگەڕێن، بەڵام ھێشتا ھیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی کردەوەکەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.