جيهان

کاندیدی سەرۆکایەتی گواتیمالا لە ئەمریکا دەستگیر کرا

کاندیدی سەرۆکی گواتیمالا، ماریۆ ئامیلجار ئۆرێلانا بەھۆی تۆمەتبارکردنی بە بانگەشەکانی "ھاریکاریکردنی قاچاخچییەکانی ماددەی ھۆشبەر" لە شاری میامی وڵاتی ئەمریکا دەستگیر کرا.

Abdullah Shukur  | 18.04.2019 - نوێکردنەوە : 23.04.2019
کاندیدی سەرۆکایەتی گواتیمالا لە ئەمریکا دەستگیر کرا

Ankara
ئەنقەرە - AA

کاندیدی سەرۆکایەتی گواتیمالا، ماریۆ ئامیلجار ئۆرێلانا بەھۆی تۆمەتبارکردنی بە بانگەشەکانی "ھاریکاریکردنی قاچاخچییەکانی ماددەی ھۆشبەر" لە شاری میامی وڵاتی ئەمریکا دەستگیر کرا.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئەو کاندیدەی سەرۆکایەتی گواتیمالا بە تۆمەتی قاچاخچییەتی چەک، پیلانگێرکان بۆ کوشتنی رکابەرە سیاسییەکانی و ھاریکاریکردنی قاچاخچییەکانی ماددەی ھۆشبەرە لە بەکارھێنانی بەندەری گواتیمالا دەستگیر کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەگەر ئۆرێلانا تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ ببێتەوە ئەوا سزای زیندانی ١٠ ساڵ تا سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەردا دەسەپێنرێ.

یەکێک لە بەرپرسانی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لە ئەمریکا، ئدۆلفەس رایت لەمبارەیەوە رایگەیاند کە بە ھەمانگی لەگەڵ بەرپرسانی گواتیمالا ئەو کەیسە روون دەکەنەوە. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın