Emre Aytekin,Ramal Abdullah Mahmood
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
كاراكاس – AA
سه‌رۆكی پێشووی پارتی ویستی میللی (Voluntad popular)، لیۆپۆڵدۆ لۆپێز كه له‌گه‌ڵ دهستێپكردنی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ له زیندانیكردنی له ماڵه‌وه ئازاد كرا په‌نای بردۆته به‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسپانیا له كاراكاس.
حكوومه‌تی ئیسپانیا رایگه‌یاند شه‌وی رابردوو سه‌ركرده‌ی پێشوو لە ئۆپۆزسیۆن، لیۆپۆڵدۆ لۆپێز و خانه‌واده‌كه‌ی چوونه‌ته باڵیۆزخانه‌كه‌یان له كاراكاس.
لای خۆیشیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیلی، رۆبه‌رتۆ ئامپوهرۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی لیۆپۆڵدۆ لۆپێز و خانه‌واده‌كه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریان پێشكه‌ش كردووە، بڕیاریان داوه رووبكه‌نه باڵیۆزخانه‌ی ئیسپانیا له كاراكاس و گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا میوانداری لیۆپۆڵدۆ لۆپێز و خانه‌واده‌كه‌ی بكه‌ین له باڵیۆزخانه‌ی چیلی ئه‌وا بڕیارێكی كه‌سێتی ده‌بێت نه‌ك سیاسیی".
رۆژی سێشەممە، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆكی پەرلەمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كە خۆی بە سەرۆك راگەیاندووە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بانگەوازی لە هاووڵاتییان و سوپا كرد بڕژێنە شەقامەكان.
خوان گوایدۆ لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لە تویتەر بڵاوكردووەتەوە، هاوشان لەگەڵ گرووپێك سەرباز و چالاكی ئۆپۆزسیۆن، لیۆپۆڵدۆ لۆپێز لە نزیك بنکەی سەربازی ئاسمانیی لا كارلۆتا لە كاراكاسی پایتەخت دەردەکەوێت بانگەواز لە سوپا دەكات بە مەبەستی پاراستنی دەستوور بڕژێتە شەقام و رایگەیاند:
"بۆ ئەوەی وڵات بکەوێتەوە سەرپێی خۆی بە شێوەیەكی دیموكراسی، بانگەوازتان لێدەكەم راپەڕن. ئیدی كاتی هاتووە".
دواتر جێگری سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادۆرو و وەزیری پەیوەندی و راگەیاندن، خۆرخێ رۆدریگێز رایگەیاند، گرووپێکی بچووکی سەربازی کە پەیوەندییان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن هەیە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا دەدەن و دووپاتیکردەوە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵی کودەتایە.
میدیای رۆژئاوا بڵاویانکردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ڤێنیزوێلا گازی فرمێسکڕێژیان دژبە خوان گوایدۆ بەکارهێناوە لە میانی گردبوونەوەی ژمارەیەک کەس کە جلی سەربازییان پۆشبوو لە نزیک بنکەی سەربازی ئاسمانیی لا كارلۆتا لە كاراكاسی پایتەخت.