Mohamed Majed, Hamdi Yıldız
19 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٥٥١ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو کردەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو گەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان بریندارێکی بوو کە برینەکەی سەخت بووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، ٧٧٥ کەس کوژراون و دوو هەزار و ١٧١ فەڵەستینیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٥٥١ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٢ هەزار و ٢٧٤ کەس بەرز بووەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.