Nour Mahd Ali Abu Aisha,Hamdi Yıldız,1 23
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
غه‌ززه - AA
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه شه‌هید كران گه‌یشتنه پێنج كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه، ئه‌شره‌ف قودرە به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ژماره‌ی شه‌هیدان كه له به‌یانی ئه‌مڕۆوه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتوونه‌ته پێنج كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش ٣٧٠ كه‌سه".
له ئاكامی تۆپبارانی سوپای ئیسرائیل به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌سێك كه له كێڵگه‌یه‌كی نزیك له‌و ناوچه سنووریه‌ی به ته‌له‌به‌ند جیاكراوه‌ته‌وه، شه‌هید بوو.
له ٤٢ه‌مین ساڵه‌ی رۆژی خاك كه وه‌ك هێمای به‌رخودانی داگیركاری ئیسرائیلی لێهاتووه، هه‌زاران كه‌س به‌رده‌وامن له گردبوونه‌وه له پێنج ناوچه‌ی سنووری ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین كه به ته‌لبه‌ند جیاكراوه‌ته‌وه بۆ به‌شداری كردن له "رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه مه‌زن".