جيهان, کۆڤید- ١٩

ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنای له‌ جیهاندا، یەک ملیۆن و ٤٣٣ هه‌زاری تێپه‌ڕاند‌

- له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ٨٢ هه‌زار و ١٣٦ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

08.04.2020 - نوێکردنەوە : 08.04.2020
ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنای له‌ جیهاندا، یەک ملیۆن و ٤٣٣ هه‌زاری تێپه‌ڕاند‌

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه‌ له‌ شاری وهان سەربە ویلایه‌تی‌ هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا و لەئێستادا له‌ ‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وە، یه‌ك ملیۆن و ٤٣٣ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند‌.

به‌پێی ماڵپه‌ڕی "worldometers.info" كه‌ زانیاریی نوێكراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كانی تووشبوون و گیانلەدەستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ وڵاتانی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌،‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٨٢ هه‌زار و ١٣٦ كه‌س و تا ئێستا ٣٠٢ هه‌زار و ٣٦٧ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی تووشبوون به‌ جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین سێ هه‌زار و ٣٣٣ كه‌س، له‌ هۆنگ كۆنگ چوار كه‌س، له‌ ئیتاڵیا ١٧ هه‌زار و ١٢٧ كه‌س، له‌ ئیسپانیا ١٤ هه‌زار و ٤٥ كه‌س، له‌ ئه‌مریكا ١٢ هه‌زار و ٨٥٧ كه‌س، له‌ فه‌ڕه‌نسا ١٠ هه‌زار و ٣٢٨ كه‌س، له‌ به‌ریتانیا شه‌ش هه‌زار و ١٥٩ كه‌س، له‌ ئێران سێ هه‌زار و ٨٧٢ كه‌س، له‌ هۆڵه‌ندا دوو هه‌زار و ١٠١ كه‌س، له‌ به‌لجیكا دوو هه‌زار و ٣٥ كه‌س، له‌ ئه‌ڵمانیا دوو هه‌زار و ١٦ كه‌س، له‌ سویسرا ٨٢٤ كه‌س، له‌ توركیا ٧٢٥ كه‌س، له‌ به‌ڕازیل ٦٨٨ كه‌س، له‌ سوید ٥٩١ كه‌س، له‌ كه‌نه‌دا ٣٨١ كه‌س، له‌ پورتوگال ٣٤٥ كه‌س، له‌ نه‌مسا ٢٤٣ كه‌س، له‌ ئیندۆنێزیا ٢٢١ كه‌س، له‌ ئیكوادۆر ٢٢٠ كه‌س، له‌ ئیرله‌ندا ٢١٠ كه‌س، له‌ رۆمانیا ٢٠٥ كه‌س، له‌ دانمارك ٢٠٣ كه‌س، له‌ كۆریای باشوور ٢٠٠ كه‌س، له‌ جه‌زائر ١٩٣ كه‌س، له‌ فلیپین ١٧٧ كه‌س، له‌ هیندستان ١٦٤ كه‌س، له‌ مه‌كسیك ١٤١ كه‌س، له‌ پۆله‌ندا ١٢٩ كه‌س، له‌ پیرۆ ١٠٧ كه‌س، له‌ ژاپۆن ١٠٤ كه‌س، له‌ كۆماری دۆمینیكان ٩٨ كه‌س، له‌ میسر ٩٤ كه‌س، له‌ کۆماری چیك ٩١ كه‌س، له‌ مه‌غریب ٩٠ كه‌س، له‌ نه‌رویج ٨٩ كه‌س، له‌ یۆنان ٨١ كه‌س، له‌ ئیسرائیل ٧١ كه‌س، له‌ عێراق ٦٥ كه‌س، له‌ مالیزیا ٦٣ كه‌س، له‌ سربیا ٦١ كه‌س، له‌ ئه‌رجه‌نتین ٦٠ كه‌س، له‌ پاناما ٥٩ كه‌س، له‌ رووسیا ٥٨ كه‌س، له‌ پاكستان ٥٨ كه‌س،له‌ هه‌نگاریا ٥٨ كه‌س، له‌ ئۆكرانیا ٥٢ كه‌س، له‌ كۆڵۆمبیا ٥٠ كه‌س و له‌ ئوسترالیا ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

- ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا له‌سه‌روو هه‌زاره‌وه‌یه‌

هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕی "worldometers.info"، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا له‌سه‌روو هه‌زاره‌وه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

"ئه‌مریكا ٤٠٠ هه‌زار و ١٤١ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ١٤١ هه‌زار و ٩٤٢ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ١٣٥ هه‌زار و ٥٨٦ حاڵه‌ت،‌ فه‌ڕه‌نسا ١٠٩ هه‌زار و ٦٩ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٠٧ هه‌زار و ٦٦٣ حاڵه‌ت، ناوخۆی چین ٨١ هه‌زار و ٨٠٢ حاڵه‌ت، ئێران ٦٢ هه‌زار و ٥٨٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٥٥ هه‌زار و ٢٤٢ حاڵه‌ت، توركیا ٣٤ هه‌زار و ١٠٩ حاڵه‌ت، سویسرا ٢٢ هه‌زار و ٣٢٨ حاڵه‌ت، به‌لجیكا ٢٢ هه‌زار و ١٩٤ حاڵه‌ت، هۆڵه‌ندا ١٩ هه‌زار و ٥٨٠ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١٧ هه‌زار و ٨٩٧ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل ١٤ هه‌زار و ٤٩ حاڵه‌ت، نه‌مسا ١٢ هه‌زار و ٧٠٩ حاڵه‌ت،‌ پورتوگال ١٢ هه‌زار و ٤٤٢ حاڵه‌ت، كۆریای باشوور ١٠ هه‌زار و ٣٨٤ حاڵه‌ت، ئیسرائیل نۆ هه‌زار و ٤٠٤ حاڵه‌ت،‌ سوید حه‌وت هه‌زار و ٦٩٣ حاڵه‌ت، رووسیا حه‌وت هه‌زار و ٤٩٧ حاڵه‌ت، نه‌رویج شه‌ش هه‌زار و ٨٦ حاڵه‌ت، ئوسترالیا شه‌ش هه‌زار و ١٠ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا پێنج هه‌زار و ٧٠٩ حاڵه‌ت، هیندستان پێنج هه‌زار و ٣٦٠ حاڵه‌ت، چیلی پێنج هه‌زار و ١١٦ حاڵه‌ت، دانمارك پێنج هه‌زار و ٧١ حاڵه‌ت، چیك پێنج هه‌زار و ٣٣ حاڵه‌ت،‌ ژاپۆن چوار هه‌زار و ٩٦٩ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا چوار هه‌زار و ٨٤٨ حاڵه‌ت،‌ رۆمانیا چوار هه‌زار و ٤١٧ حاڵه‌ت، پاكستان چوار هه‌زار و ٧٢ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر سێ هه‌زار و ٩٩٥ حاڵه‌ت، مالیزیا سێ هه‌زار و ٩٦٣ حاڵه‌ت، فلیپین سێ هه‌زار و ٧٦٤ حاڵه‌ت، لۆكسه‌مبۆرگ دوو هه‌زار و ٩٧٠ حاڵه‌ت، پیرۆ دوو هه‌زار و ٩٥٤ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ دوو هه‌زار و ٧٩٥ حاڵه‌ت، مه‌كسیك دوو هه‌زار و ٧٨٥ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا دوو هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌ت، فینلاند دوو هه‌زار و ٤٧٨ حاڵه‌ت،‌ سربیا دوو هه‌زار و ٤٤٧ حاڵه‌ت، تایلاند دوو هه‌زار و ٣٦٩ حاڵه‌ت، ئیمارات دوو هه‌زار و ٣٥٩ حاڵه‌ت، پاناما دوو هه‌زار و ٢٤٩ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر دوو هه‌زار و ٥٧ حاڵه‌ت، كۆماری دۆمینیكان هه‌زار و ٩٥٦ حاڵه‌ت،‌ یۆنان هه‌زار و ٨٣٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا هه‌زار و ٧٨٠ حاڵه‌ت، كۆماری باشوری ئه‌فریقا هه‌زار و ٧٤٩ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین هه‌زار و ٧١٥ حاڵه‌ت،‌ ئۆكراینا هه‌زار و ٦٦٨ حاڵه‌ت، ئایسلاند هه‌زار و ٥٨٦ حاڵه‌ت،‌ سینگاپور هه‌زار و ٤٨١ حاڵه‌ت، جه‌زائر هه‌زار و ٤٦٨ حاڵه‌ت، میسر هه‌زار و ٤٥٠ حاڵه‌ت، كرواتیا هه‌زار و ٢٨٢ حاڵه‌ت، نیوزلاند هه‌زار و ٢١٠ حاڵه‌ت، ‌مه‌غریب هه‌زار و ١٨٤ حاڵه‌ت،‌ ئیستۆنیا هه‌زار و ١٤٩ حاڵه‌ت، عێراق هه‌زارو ١٢٢ و‌ سلۆڤینیا هه‌زار و ٥٩ حاڵه‌ت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın