Heman Hussein Yaseen
14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2020
ههولێر - AA
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی رایگەیاند ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەکاتێکدا درێژە بە ھەوڵەکانی دەدات بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفالەکان و بە جینۆسایدناساندنی، بەردەوام پەرۆشی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری شەھیدان و قوربانییانی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفالە''.
مهسرور بارزانی لە پەیامێکدا لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال ئاماژه بهوه دهكات كه ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ بەسەر گەورەترین شاڵاوی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە زنجیرەیەک شاڵاوی جینۆسایدکردن کە ئامانج لێی قەڵاچۆکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و گەلی کوردستان بوو.
له پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه ''یادکردنەوەی ئەو تاوانە مەزنانەی کە بەرامبەربە خەڵکی کوردستان و بەبەرچاوی جیھان ئەنجامدران و ھەزاران کەسی بێتاوانی تیادا بوون بە قوربانی، نابێت تەنها یادکردنەوەیەکی ئاسایی ئازارەکانمان بێت، بەڵکو دەبێت بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی بنبڕکردنی ئەو ھزرە شۆڤێنی و رەگەزپەرستییە بدرێت کە لە پشت ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالن کە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە و زامێکی قووڵ و لەیادنەکراویشە لە جەستە و یادەوەری گەلی کوردستاندا''.
مەسرور بارزانی له بهشێكی دیكهی پهیامهكهیدا ئهوهی خستووەتهڕوو كه حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەکاتێکدا درێژە بە ھەوڵەکانی دەدات بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفالەکان و بە جینۆسایدناساندنی، بەردەوام پەرۆشی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری شەھیدان و قوربانییانی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفالە کە پێویستە دەوڵەتی عێراقیش بەرپرسیارێتی دەستووری و ئاکاریی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی ئەو تاوانە مەزنانە لە ئەستۆ بگرێت و دڵنیایی دووبارە نەبوونەوەشیان لە داھاتوودا بدات.