Şaduman Türkay
24 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا یادی شەهیدان و غازییه‌كانی به‌رز ڕاگرت.
لە پەیامێكیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal، سهركۆمار ئه‌ردۆغان بەبۆنەی ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات ڕایگه‌یاند: "لە ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە سوپا قارەمانەکەمان بە هه‌موو جیهان نیشاندا و بە دۆست و دوژمنمان ڕاگەیاند لە ناوچەکەماندا تەحەمولی تیرۆر، شه‌ڕ و پێکدادان و ناسەقامگیریی ناکەین، داوای لێخۆشبوو‌ن له خودا بۆ شەهیدە ئازیزەکانمان ده‌كه‌م و یادی غازیە قارەمانەکانمان ده‌كه‌مه‌وه".