Zafer Fatih Beyaz
17 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە شاندی یەکێتیی ئەورووپا و باڵیۆزانی کۆریا، کوێت، مالیزیا و مەنگۆلیا کرد.
لەو دیدارهدا كه له كۆشكی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوەچوو، تیایدا باڵیۆزی شاندی یەکێتیی ئەورووپا، ئایڤۆ ئۆراڤ و باڵیۆزی کۆماری کۆریا، سوکجۆنگ بوو و باڵیۆزی کوێت، محەمەد مەرزوق سەلمان ئال شەبۆ و باڵیۆزی مالیزیا، عەدلان مۆهد شەفیق و باڵیۆزی مەنگۆلیا، ئۆچیر لکهاگڤاسورین نامەی متمانەیان پێشکەش به سەرکۆمار ئەردۆغان کرد.

باڵیۆزەکان له دوای ناساندنی ئەندامانی باڵیۆزخانە و ئەندامانی خێزانەکانیان، وێنەی یادگارییان لەگەڵ سهركۆمار ئەردۆغان گرت.
پاشان سەرکۆمار ئەردۆغان بە جیا لەگەڵ باڵیۆزەکان کۆبووەوە.
