Abdullah Shukur
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
پاریس - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەبارەی پێکھێنانی سوپای ئەورووپا گوتی: "ئەورووپا ھاوپەیمانێکی بەھێز و ئابوورییەکی بەھێزی هەیە. بەم ھۆیەشەوە خواستی وڵاتانی ئەندام بۆ سەروەری و سەربەخۆیی لە بوارەکانی ئاسایش و بەرگریی زۆر ئاساییە. پێموایە ئەمە پێشھاتەیەکی ئەرێنییە لە جیھانێکی فرەلایەن".
لە میانی چالاکییەکانی یادەوەری ١٠٠ ساڵەی کۆتایھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین وەڵامی پرسیارەکانی Russia Today دایەوە.
لەبارەی پرسیاری پەیوەندیدار بە پێکھێنانی سوپای ئەورووپا کە ماوەیەکە لە لایەن سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن باسی لێوە دەکرێت، پوتین گوتی: "ئەورووپا ھاوپەیمانێکی بەھێز و ئابوورییەکی بەھێزی هەیە. بەم ھۆیەشەوە خواستی وڵاتانی ئەندام بۆ سەروەری و سەربەخۆیی لە بوارەکانی ئاسایش و بەرگریی زۆر ئاساییە. پێموایە ئەمە پێشھاتەیەکی ئەرێنییە لە جیھانێکی فرەلایەن".
پوتین رایگەیاند، فەڕەنسا لەمبارەیەوە رۆڵێکی گرنگ دەگێرێت و ئاشکرایشی کرد کە بیرۆکەی سوپای ئەورووپا لەوانەیە ببێتە جێگرەوی ناتۆ.
پوتین ئاماژەی بەوەدا کە لە لووتکەی جی-٢٠دا دەرفەتی ئەوەی ھەبووە، سڵاو لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بکات، بەڵام کۆبوونەوەی فەرمی دووقۆڵیان ئەنجام نەداوە.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جەختیشی لەوە کردەوە کە لە لووتکەی جی-٢٠دا کە بڕیارە لە ٣٠ی تشرینی دووەم لە ئەرژەنتین بەڕێوەبچێت لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە.