Nazlı Yüzbaşıoğlu,Hemın Othman Mohammed
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، رێكس تیله‌رسن ئه‌نجامدا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسیه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، چاوش‌ئۆغڵو له سێی تشرینی دووه‌مدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها به پێی زانیاریی سه‌رچاوه دیپلۆماسیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رۆژانی 7-11 تشرینی دووه‌م، سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و زنجیرە دیدار و كۆبوونهوەیەک لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئه‌نجامده‌دات.