Aşkın Kıyağan
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
ڤیه‌ننا- AA
له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر سه‌ربازێك كه پاسه‌وانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ڤیه‌ننا بوو، به‌ڵام له لایه‌ن سه‌ربازی ئێشكگره‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
گوته‌بێژی پۆلیسی ڤیه‌ننا، هاراڵد سۆرۆس له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دره‌نگانی شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌كی نه‌مساوی به چه‌قۆ په‌لاماری سه‌ربازێكی داوه كه پاسه‌وانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له شاره‌كه بووه و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ربازه‌كه به‌و ده‌مانچه‌یه‌ی کە پێی بووه، ته‌قه‌ی له هێرشبه‌ره‌كه كردووه و كوشتوویه‌تی.
لای خۆیشییه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی نه‌مسا، مایكڵ باوه‌ر ئاشكرایكردووه، سه‌ره‌تا سه‌ربازه‌كه ویستوویه‌تی له رێگه‌ی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژه‌وه هێرشبه‌ره‌كه رابگرێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه ناچاربووه ده‌مانچه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت.
راشیگه‌یاندووه له ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌دا به چه‌قۆ سه‌ربازه پاسه‌وانه‌كه برینداربووه، هێشتا هۆكاری په‌لاماره‌كه نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیان پێكردووه.