Sarmand Hameed
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
ئیسلام ئاباد - AA
پارتی رابیتەی ئیسلامی پاکستان-باڵی نەواز داوای لە حکوومەتی پاکستان کرد، سەرۆکوەزیرانی پێشوو، نەواز شەریف کە لەئێستادا بە هۆی سزادانی لە بەندیخانەدایە، بە هۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستی لە بەندیخانەوە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
پەرویز رەشید گوتەبێژ بەناوی پارتی رابیتەی ئیسلامی پاکستان-باڵی نەواز لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە پارتەکەیان هەوڵ نادات بۆ دەستخستنی هیچ ئیمتیازێک بۆ نەواز شەریف، بەڵام ناوبراو مافی چارەسەرکردنی هەیە لە لایەن پزیشکەکەیەوە.
ئەم لێدوانەی پەرویز رەشید لە کاتێکدایە کە بڕیارە پزیشکەکەی پشکنین بۆ نەواز شەریف ئەنجام بدات بە هۆی ئەوەی ناوبراو نەخۆشی دڵی هەیە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.