حه‌له‌ب
كۆنسه‌ی گشتیی شۆڕشی سوریا رایگه‌یاند کە هێرشێکی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای سوریا بۆسه‌ر ناوچه‌ی شیار و كه‌ره‌م جه‌به‌لی نزیك شاری حه‌له‌ب، ١٧ كوژراو و ده‌یان برینداری لێکەوتووەتەوە، كه ئافره‌ت و منداڵیان تیادایە.
باس لەوەش کرا كه هێرشه‌كه زیانێكی زۆری به ناوچه‌كه گه‌یاندووه و بووەته هۆی روخانی چه‌ندین بینا و خانووی ناوچه‌كه.
هەروەها له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان یه‌كه‌كانی به‌ره‌ی ئیسلامی و سوپای سوریا له باكووری حه‌له‌ب، خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شاره‌كه هه‌ڵهاتوون.