Şükrü Gündüz
06 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2026
ئیستانبوڵ - AA
لقی دامەزراوەی ئازادی و مافی مرۆڤ و ھاوکارییە مرۆییەکانی تورکیا (İHH) چوار بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی بۆ ئێران نارد کە کەوتووەتە بەر هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل.
جێگری سەرۆکی لقی دامەزراوەی ئازادی و مافی مرۆڤ و ھاوکارییە مرۆییەکانی تورکیا (İHH) مستەفا ئۆزبەک بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە دژ بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، لە پاڵ خەڵکی ئێراندا دەبن.
ئەو بەرپرسەی دامەزراوەکە باسی لەوەش کرد کە لەگەڵ مانگی سووری ئێران لە پەیوەندیدان بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان.
مستەفا ئۆزبەک ڕاشیگەیاند کە لە پلانیان دایە کە ٥٠ بارهەڵگر ئامادە بکەن و داواشی کرد یارمەتی زیاتر لە لایەن خەڵکەوە پێیان بگات.
لە کاتی ناردنی بارهەڵگرەکان، کۆنسولی کاتی ئێران لە ئیستانبوڵ حوسێن شاهمورادی وێڕای دەبڕینی سوپاسگوزاری خۆی بۆ یارمەتییەکانی تورکیا بۆ خەڵکی ئێران، ڕایگەیاند، "دوو وڵاتی برا هەتا بۆیان بکرێت پێویستە یارمەتی یەکتر بدەن".
شاهمورادی وەبیری هێنایەوە کە لە بوومەلەرزەکەی تورکیا (قەهرەمان مەرەش) بە ئەرکی خۆیان هەستاون و گوتیشی، "ئەوە دەرخەری برایەتی و یەکگرتوویی ئێمەیە".