Laith Al-jnaidi
25 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2026
سووریا ــ AA
وەزیری ناوخۆی سووریا، ئەنەس خەتاب ڕایگەیاند کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر داعش و دەستگیرکردنی پاشماوەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد.
ئەنەس خەتاب لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، نووسیوویەتی: "ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان".
ڕاشیگەیاندووە: "بەردەوامین لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر داعش و دەستگیرکردنی پاشماوەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد".
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڕووبەڕووی ھەر ھەڕەشەیەک دەبنەوە کە ئاسایشی سووریا بکاتە ئامانج.