Zuhal Demirci
05 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2022
وارشۆ/لەندەن – AA
وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دیمیترۆ کولیبا رایگەیاند کە کارەساتەکەی شاری بوچا لە نزیک کیێڤ کە سوپای ئۆکراینا لە ھێزە سەربازییەکانی رووسیا وەرگرتەوە، تەنھا "ئەو بەشەی چیا بەفرینییەکەیە کە دیارە" و دۆخی ماریوپۆل "زۆر خراپترە".
دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز ترەس و وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دیمیترۆ کولیبا لە وارشۆ-ی پایتەختی پۆڵەندا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان لەسەر دوایین پێشھاتەکانی ئۆکراینا ئەنجامدا.
کولیبا، ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی جەنگەکەی کیێڤ-ی بردووەتەوە و بەڵام شەڕ ھێشتا بەردەوامە و رایگەیاند رووسیا خۆی بۆ ھێرشێکی گەورە لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا ئامادە دەکات.
کولیبا، باسی لەوە کرد کە رووسیا ھەوڵ دەدات دەستبەسەر ناوچەی زیاتر لە دۆنێتسک و لوھانسک بگرێت و گوتی:
"ھەوڵ دەدەن ماریپۆل-ی خوێناوی کۆنتڕۆڵبکەن. ئەم دڕندەییەی کە لە بوچا بینیمان، بەشێکی کەمی ئەو چیا بەفرینەی تاوانەکانی سوپای رووسیایە کە تاکو ئەمڕۆ لەسەر خاکی ئۆکراینا ئەنجامیانداوە و بەخەمێکی گەورەوە دەتوانم ئەوەتان پێبڵێم کە دۆخی ماریوپۆل بە بەراوورد لەگەڵ بوچا و شار، ناحیە و گوندەکانی دیکەی نزیک کیێڤ زۆر خراپترە لەوەی بینیومانە. کارەساتەکانی بوچا، ماریوپۆل و شوێنەکانی دیکە پێویستی بە سزایەکی جیددیی گرووپی (G7) و یەکێتی ئەورووپا ھەیە".