Zeynep Katre Oran
13 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2026
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت هێگسێت سەبارەت بە کۆبا ئاماژەی بەوە کرد گشت بژاردەکان لەسەر مێزن بەتایبەت بژاردە سەربازییەکان.
له میانی بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئەمریکیی دژە کارتل (A3C) لە پەنەما، هێكسێت بەشداری لە ڕاهێنانی سەربازیدا کرد بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
هێگسێت ئاماژهی بهوه كرد ئەمریکا لە هاریکاریی نزیک لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە وەک پەنەما و ئیکوادۆر دهكلت لە بواری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانانی ماددە هۆشبەر، ئهوهیشی خستهڕوو کۆڵۆمبیا وەک ١٩هەمین ئەندام پەیوەندی بە A3Cوە کردووە و پێشنیاری کردووە میوانداری ناوەندی هاوپەیمانییەکە بکات.
گوتیشی: "ئهمڕۆ ڕستەی شتانی خراپ بەرامبەر کەسانی خراپ ئەنجام دەدەینمان وەک دروشمی A3C هەڵبژارد".
بە ئاماژەدان بەوەی ئەمریکا هاوبەشی پەسەندکراوە بۆ وڵاتانی ناوچەکە، هێگسێت بانگەشەی ئەوەی کرد چالاکییەکانی وڵاتانی وەک چین، ڕووسیا و ئێران لە ئەمریکای باشوور لەسەر ئیستغلالکردن بنیاتنراون.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێگسێت جەختی لەسهر ئهوە کردەوە سوپای کۆبا ناتوانێت ڕکابەریی توانای سەربازیی وڵاتەکەی بکات، باسی لهوهیش كرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆبا گشت بژاردەکان لەسەر مێزن بەتایبەت بژاردەی سەربازی.
هەگسێت باسی لەوەیش کرد پێویستە حكوومهتی کۆبا داواکارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبەرچاو بگرێت، جەختی لەوەیش کردەوە ڕێگە نادەن هیچ وڵاتێک کەناڵی پەنەما وەک ئامڕازێك بۆ هەڕەشە بەکاربهێنێت.