Mustafa Deveci
07 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2022
خارکیڤ – AA
هێزەکانی رووسیا شەوی رابردوو لە رێگای ئاراستەکردنی دوو مووشەکەوە، خارکیڤ کە دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینایە بە ئامانج گرت.
هێرشەکە بریندار و کوژراوی لێ نەکەوتووەتەوە و زیانی زۆر بە شوێنکارێک گەیشتووە.
بەڕێوەبەری ئیدارەی سەربازیی ناوچەی خارکیڤ، ئۆلێگ سینەگوبۆ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، هێزەکانی رووسیا دوو مووشەکیان ئاراستەی ناو شاری خارکیڤ کردووە.
سینەگوبۆ نووسیوویەتی: "یەکێک لەو دوو مووشەکە بەر شوێنکارێکی دوو نهۆمی کەوتووە و بەم هۆیەوە ئاگر لە شووشتنگەیەکی ئۆتۆمبێل کەوتووەتەوە. مووشەکەکەی دیکەیش لە رێگایەکی نزیک لەوێ کەوتووەتە خوارەوە".
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە بەم هۆیەوە زیان بە فرۆشگاکانی دەوروبەر و ئەو ئۆتۆمبێلانە گەیشتووە کە لەو ناوە بوون، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە هێرشەکە بریندار و کوژراوی لێ نەکەوتووەتەوە.
پۆلیسی ئۆکراینایش بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاتە ناوچەکە و دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە.