Ahmet Dursun
16 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2026
لە ناوچەی سیستان-بەلۆچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـله لە هێزی پۆلیسی ده‌وریه، سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی نیمچه فه‌ڕمی ئێران تەسنیم، لە قەزای سەراوان له پارێزگای سیستان-بەلۆچستان، چه‌ند چەکدارێكی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لە پۆلیسی دەوریە كردووه.
لە ئەنجامی هێرشەكهدا سێ پۆلیس گیانیان لەدەستداوه.
هاوكات ئۆپه‌راسیۆنێكی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی چه‌كداره‌كان دەستیپێکردووە.