Ramal Abdullah Mahmood
28 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
کەرکووک - AA
شەوی رابردوو لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆریستیانی داعش بۆ قەزای داقوق چوار پێشمەرگە برینداربوون، بەهۆی پێکدادانەکانیش ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش کوژران.
فەرماندە لە هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکە کامەران مەحمود بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی زانکری سەر بە قەزای داقوق. لە ئاکامی هێرشەکەدا چوار پێشمەرگە بریندار بوون. لە ئاکامی پێکدادانەکانی دوای هێرشەکەش ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش کوژران و تەرمەکانیان لێ بەجێما".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە هەر دوای هێرشەکە ژمارەیەکی زۆری هێزی پشتیوانی بۆ ناوچەکە جوڵەیان پێکراوە، گوتی: "داعش دەستیکردووە بە ئەنجامدانی هێرش و زوو زوو دزەکردن بۆ ناوچەکە. ئەو چەکدارانەی لە مووسڵەوە رایانکردووە، ئەمجارە کۆبوونەتەوە لە حەویجەوە هێرش ئەنجام دەدەن".