Ramal Mahmood
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
- پاڵێوراوی پارتی دیموکرات، هیلاری کلینتۆن کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا شکستیخوارد، دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان بۆ یەکەمجار بەشداری لە چالاکییەکدا کرد.
هیلاری کلینتۆن:
- "ئەگەر ئێستا زۆر دەرفەتیش دیار نەبێت، هێشتاش زەمینەیەکی هاوبەشمان هەیە کە لەسەری شتگەلێک بنیات بنێین".
- "لەم هەفتەیەی دواییدا رووبەڕووی رەوشێک بوومەوە کە چەند جارێک پەرتووکێکم دەهێنا و دەمخوێندەوە و لەگەڵ سەگەکانم لە شوێنێک دەدەنیشتین و نەمدەویست لەماڵەوە بچمە دەرێ".
پاڵێوراوی پارتی دیموکرات، هیلاری کلینتۆن کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا شکستیخوارد، دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان بۆ یەکەمجار بەشداری لە چالاکییەکدا کرد و رایگەیاند "ئەگەر ئێستا زۆر دەرفەتیش دیار نەبێت، هێشتاش زەمینەیەکی هاوبەشمان هەیە کە لەسەری شتگەلێک بنیات بنێین".
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا بۆ یەکەمجار دوای ئەوەی لە بەرامبەر رکابەرەکەی لە پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا شکستی هێنا بەشداری لە چالاکییەکی "یونسێف" کرد و وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. لەکاتی وتەکەیدا خەمباری بە رووخسار و هەستبزوێنی بە گوتەکەیەوە دیار بوو و گوتی: "دانی پێدا دەنێم، هاتنم لەمشەودا بۆ ئێرە ئاسان نەبوو".
لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کلیتنۆن نزیکەی هەفتەیەک لە ماڵەوە نەهاتە دەرەوە، لەبارەی ئەو رەوشەی تیایدایە گوتی: "لەم هەفتەیەی دواییدا رووبەڕووی رەوشێک بوومەوە کە چەند جارێک پەرتووکێکم دەهێنا و دەمخوێندەوە و لەگەڵ سەگەکانم لە شوێنێک دەدەنیشتین و نەمدەویست لەماڵەوە بچمە دەرێ".
کلیبتۆن بەشێوەیەکی دیاریکراو باسی لە چالاکییەکانی منداڵان کرد لە بابەتە سیاسییەکان، بەڵام لە بارەی سەرکەوتووی هەڵبژاردن ترەمپەوە نە دوا. ناڕاستەوخۆیش پەیامی بۆ ئیدارەی ترەمپ نارد و گوتی: "زۆر کارمان لە پێشە بۆ ئەوەی لەپێناو منداڵانمان، خێزانەکانمان و وڵاتەکەمان ئەنجامی بدەین".
کلینتۆن ئەوەی خستەڕوو کە رەنگە کەشی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بووبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە وڵات و گوتی: ""ئەگەر ئێستا زۆر دەرفەتیش دیار نەبێت، هێشتاش زەمینەیەکی هاوبەشمان هەیە کە لەسەری شتگەلێک بنیات بنێین".
بەپێی زانیارییەکانی میدیایەکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کلینتۆن، گوتوویەتی: "کەس لە من بێتاقەتتر نابێت. دڵشکان لە شەوێکدا چاک نابێتەوە؛ ئەمەش چاک نابێتەوە".
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو هەڵبژاردنی خولی ٥٨مینی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجام درا، پاڵێوراوی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی بەرچاو توانی سەرکەوێت بەسەر رکابەرەکەی لە پارتی دیموکرات، هیلاری کلینتۆن و ببێتە ٤٥مین سەرۆکی ئەمریکا.