Bayram Altuğ
10 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2021
جنێڤ – AA
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، میشێڵ باچڵێت داوای له وڵاتان كرد بۆ رێگه‌گرتن له كاره‌ساتی دڵته‌زێن به‌سه‌ر گه‌لی ئه‌فغانستاندا، بكه‌ونه‌خۆ و ئاماژه‌ی به‌وه دا کە به‌رده‌وام ده‌بن له خستنه‌ڕووی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌و پێشێلكارییانه ده‌كه‌ن كه له‌و وڵاته، تاوانی جه‌نگن و دژبە مرۆڤایه‌تین.
میشێڵ باچڵێت له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیادبوونی توندوتیژییه‌كان له ئه‌فغانستان و رانه‌گرتنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بۆ گه‌لی ئه‌فغانستان.
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕی نێو شاره‌كان، ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵكانێكی زۆری مه‌ده‌نیی و بیری خستووه‌ته‌وه كه له نۆی ته‌مووزه‌وه تا ئێستا، ته‌نها له ویلایەتەکانی لهشكرگاه، قه‌نده‌هار، هێرات و كوندوز بلانیكهم ١٨٣ مه‌ده‌نی كوژراون و هه‌زار و ١٨١ كه‌سیش برینداربوون كه ژماره‌یه‌ك منداڵیان له‌نێودان.
میشێڵ باچڵێت داوای له تاڵیبان کرد، هێرشەكانی بۆسەر شاره‌كان رابگرێت و رایگەیاندووە "خه‌ڵك له‌وه ده‌ترسێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، ده‌ستكه‌وته‌كانی مافی مرۆڤ بسڕدرێنه‌وه كه له‌م ٢٠ ساڵه‌ی رابردوودا به‌ده‌ست هاتوون".
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، میشێڵ باچڵێت هه‌روه‌ها داوای له وڵاتان كرد بۆ رێگه‌گرتن له كاره‌ساتی دڵته‌زێن به‌سه‌ر گه‌لی ئه‌فغانستاندا، بكه‌ونه‌خۆ و ئاماژه‌ی به‌وه دا کە به‌رده‌وام ده‌بن له خستنه‌ڕووی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌و پێشێلكارییانه ده‌كه‌ن كه له‌و وڵاته، تاوانی جه‌نگن و دژبە مرۆڤایه‌تین.