Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
پاجو - AA
سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ-یانگ و سه‌رۆكی كۆریای باشوور موون جێ-ئین ٢٧ نیسان كۆده‌بنه‌وه.
Yonhap رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ شاندی باڵای هه‌ردوو كۆریا له گوندێکی سه‌ر سنوور بەناوی پانمونجۆم كۆبوونه‌ته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوو شاند له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كیم و موون ٢٧ی ئه‌م مانگه به‌شداری له لووتكه‌ی "ماڵی ئاشتی" Peace House دا ده‌كه‌ن كه ده‌كه‌وێته به‌ری باشووری پانمونجۆم.
هه‌ردوو شاندی باڵا گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی كار بۆ تاوتوێكردنی پڕۆتۆكۆڵ و ئاسایشی لوتكه‌كه له چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی شاندی باڵای كۆریای باكوور ری سۆن-گوۆن رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی ٨٠ رۆژی دواییدا ژماره‌یه‌كی زۆر رووداوی دراماتیك روویانداوه كه پێشتر شتی وا نه‌بووه".
دوایه‌مین لووتكه‌ی نێوان هه‌ردوو كۆریای له ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٧ له پیۆنگیانگ به‌ڕێوه‌چوون.
بڕیاره سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور موون جێ-ئین تاكو مانگی ئایار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه.